دەربارەی كۆمپانیای ٧٧
کۆمپانیای 77 بۆ بەڵێندەرایەتی و بازرگانۆی سنووردار بەشێکە لە گروپی بەناوبانگی 77. ئەم كۆمپانیا لە ساڵی ١٩٩٨ دامەزراوە
و ئێستا سەروەت و سامان و سەرمایەی کۆمپانیاکە
دەگاتە ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی. كۆمپانیای ٧٧ بە خێرایی وەک کۆمپانیایەکی گەورە
و بەئەزموون كۆمەڵێ پرۆژەی گەورە و ستراتیجی لە كوردستان و عێراق ئەنجام داوە و بە
خێرایی گەشەی كردووە. لە ماوەی دە ساڵدا کۆمپانیاکە گرێبەستی زیاتر لە یەک ملیار و
٧٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ سوپای ئەمریکا و حکومەتی ئەمریکا بۆ دابین كردنی
بەربەستی و دیواری كۆنكرێتی لە عێراق و ناوچەكەدا گرێبەستی هەبووە.
كۆمپانیای ٧٧ سەرەتا لەلایەن سێ هاوبەشەوە خاوەندارێتی
دەکرا، کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠١٣ گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، کاتێک پشکەکانی
فرۆشران و لەو کاتەوە بەتەواوی خاوەندارێتی بۆ كەسایەتی و بازرگانی ناوداری كورد
بەڕێز هێرش ئەڵتەیار ئەگەڕێتەوە.
كۆمپانیای ٧٧ بە سەرکەوتوویی کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورە و بەرفراوانی
بە سەركەوتوویی ئەنجام داوە لەوانە ڕێگاوبان، پرد، بۆری ئاو، یەکەکانی بەرهەمهێنانی
کۆنکرێت و پەرەپێدانی ژێرخانی دیکە. و خاوەن شارەزاییەکی بەرفراوانی و كۆمەڵێ
پرۆژەی نموونەیی و سەركەوتووە لە هەڵکەندن
و کاری بناغە و پرۆسێسکردنی کۆنکرێت لە سەرتاسەری عێراقدا.
ئەمڕۆ کۆمپانیای 77 وەک پێشەنگێک لە عێراق و
ناوچەکەدا ناسراوە، تایبەتمەندە لە دروستکردنی ڕێگاوبان و پرد وقیرتاو كردنی شەقام
و دروست كردنی بینای نیشتەجێبوون و یەکە پێش
دروستکراوەکان. هەروەها کۆمپانیاکە لە بەرهەمهێنانی کۆنکرێتی ئامادەکراو و پێش
دروستکراودا و هەروەها پێکهاتەی تایبەتمەند بۆ پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی بیناسازی
ناوێكی زۆر دیار و ناسراوە.
هێڵەکانی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بریتین لە:
هەڵکەندن و کاری ڕێگاوبان
بەرهەمهێنانی قیر و کۆنکرێتی ئامادەکراو
دروستکردنی پرد و ڤیاداکت
دروستکردن و دانانی یەکەیەکی کۆنکرێتی پێش
دروستکراو
بەرهەمهێنانی پێکهاتەی کۆنکرێتی تایبەتمەند
بەرهەمهێنانی مەڕمەڕی وردکراو
خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی بیناسازی
كۆمپانی ٧٧ كۆمەڵێ پرۆژەی گرینگی لە وڵاتە
جیاوازەكان ئەنجام داوە لەوانە پرۆژە بەڵێندەرایەتیەكانی سوپای ئەمریكا لە
ئەفغانستان. کۆمپانیاکەمان چالاکانە بەدوای هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان
دەگەڕێت و ئامادەیی و شارەزایی تەواوی هەیە كە پڕۆژەی هەمەچەشن لە سەرانسەری جیهاندا
جێبەجێ دەکات، بە گرنگیدان بە عێراق و هەرێمی کوردستان.