پەیڕەو و سیاسەتی كواڵیتی كۆمپانیای بیناسازی ٧٧

پەیڕەو و سیاسەتی كواڵیتی كۆمپانیای بیناسازی ٧٧


كۆمپانیای بیناسازی ٧٧ پەیڕەو و سیاسەتی كواڵیتی خۆی لە سەر بنەمای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی كڕیار و بەكارهێنەرانی بەرهەم و خزمەتگوزاریەكانمان داناوە لە ڕێگەی پێشكەشكردنی باشترین كواڵیتی و داهێنان بە پشت بەستن بە ئەزموونێكی زیاتر لە سی ساڵ و گرووپێكی زۆر شارەزا و لێهاتوو.

هاوتەریب لەگەڵ ئەم سیاسەتەدا كۆمپانیای بیناسازی ٧٧ تا ئێستا سەرجەم گرێبەستەکانی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە بەبێ ئەوەی هیچ ناکۆکییەک لەگەڵ کڕیارەکانیدا هەبێت، ئەمەش کۆمپانیاکانی بیناسازی ٧٧ ی خستە نێو کۆمپانیا پێشەنگ و زۆر كایگەر و پێشەنگەكانی كەرتی خۆیدا.